له 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان به هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست نه‌داوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/1/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به ڕه‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد له كۆی 2676 پشكنین، ده‌ركه‌وت كه 88 كه‌س تووشبووی په‌تاكه‌ن، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان 14 كه‌س و له سلێمانی 52 كه‌س و له دهۆك 21 كه‌س و له ئیداره‌ی گه‌رمیان یه‌ك كه‌س و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین هیچ كه‌سێك تووشی په‌تای كۆرۆنا نه‌بووه.
هه‌ر به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئاشكرا كراوه كه 983 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، 351 له هه‌ولێر و 187 كه‌س له سلێمانی و 369 كه‌س له دهۆك و 35 كه‌س له گه‌رمیان و 41 كه‌س له ڕاپه‌ڕین.
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك به هۆی په‌تاكه‌وه گیانی له ده‌ست نه‌داوه.
باسنيوز
