بڕیاردەری لێژنەی دارایی: بڕیارەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی حکوومەت هەنگاوی بوێرانەن
محهمهد ئێلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ئامانجی حکوومهتی ههرێمی کوردستان گەیشتن بە رێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ چارهسهرکردنی کێشە دراییەکان و جێگیرکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی 2021.
لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەرگرتنی باج لە کۆمپانیا گەورەکان، محەمەد ئێلخانی رایگەیاند، بڕیاری وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان ”هەنگاوێکی بوێرانە“یە.
ئێلخانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە بە وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان و رێگرتن لە قاچاغچیەتی لە دەروازە سنوورییەکان و گەڕاندنەوەی داهاتی ئەو دەروازانە بۆ خەزێنەی حکوومەت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ بودجەی خۆی دابنێت.
بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گەشبینیی خۆی بە قۆناغی داهاتوو نیشان دا و رایگەیاند، ”ههندێک پێشهاتی ئهرێنیی وەک بهرزبوونهوهی نرخی نهوت له بازاڕەکانی جیهان و رێکخستنهوهی داهاتی ناوخۆ، دەری دەخەن، کە دۆخی دارایی کوردستان باش دەبێت“.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021، ژمارەیەک بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی باج و وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاو کرانەوە.
باسنیوز
