سەركردەیەكی گۆڕان: بڕیارەكانی حکوومهت لەبارەی وەرگرتن باج و ڕسوومات هەنگاوێكی گرنگە
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ١ی ٢٠٢١، فەرمانێكی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە كە لە ناوەڕۆكەكەیدا ڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی باج و ڕسوومات لە چەند بوارێكی گرنگ بڕیاریان لێدراوە.
لەمبارەیەوە مەلا بورهان، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ”بڕیارەكەی ئەمڕۆی حکوومهت بۆ پرسی وهرگرتنی باج و رسومات له کۆمپانیاکان كە له لایهن سهرۆکی حکوومهتەوە دراون، ههنگاوێکی گرنگه بۆ کۆکردنهوهی داهات بۆ حکوومهت و نههێشتنی گهندهڵی“.
جەختیشی كردۆتەوە كە ئەوان لە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكەن كە چاكسازی تێدا بێت و ببێتە هۆی بنبڕكردنی گەندەڵی، چونكە ”ناكرێت چاوپۆشی لە گەندەڵی بكرێت“.
بە پێویستیشی زانی لە بڕیارەكاندا ڕەچاوی باسی ژیانی خەڵك بكرێت و ”هەوڵی سووككردنی باری سەرشانی خەڵكی بدرێت“.
باسنیوز
