ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئێواره‌ی 27/12/2020، هاووڵاتی گۆران ئیسماعیل عه‌زیز، كه شوفێری تاکسییه و دانیشتووی هەولێره، لەلایەن دووکەس بەپاساوی بەکرێگرتنی تاکسی ده‌یبه‌ن و لە شوێنێکی چۆڵی دەوروبەری هەولێر بەهەڕەشە و بەکارهێنانی چەقۆ و کەتەر، شوفێری تاکسییەکەیان ڕفاندووە و پاش بەستنەوەی ناوبراو و دزینی بڕێک پارە، لەهەمان شوێنی تاوان جێیان هێشتبوو.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، توانییان تاوانباران دەست نیشان بکەن و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لە 4/1/2021 دەستگیرکران و هەردوو تاوانبار بە ناوەکانی عیماد ئازاد ره‌حمان لەدایکبووی 2002 و دانیشتووی چەمچەماڵ و تاوانبار محه‌ممه‌د خالید ئەحمەد لەدایکبووی 1997 و دانیشتووی شاری موسڵ، لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەیان دانا و بەماددەی ٤٤٢ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و ڕیککارە یاساییەکانیان بەرامبەر تەواو دەکرێت."
باسنيوز
