شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بڕیارە لەم نزیکانە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخێ ناوچە کوردستانییەکان، سەردانی ھەولێر بکەن و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.
بەپێ زانیارییەکان بڕیارە لەم نزیکانە شاندێکی حکوومەتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و لەبارەی دانانی بازگەی ھاوبەش و خاڵی ھاوبەش بەپێی رێککەوتنەکانی پێشوو گفتوگۆ بکەن و لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانەوە بگەنە چەند بڕیارێکی گرنگ".
ئەم سەردانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ هەولێر لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو ساڵە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە گفتوگۆدان و چەند لێکتێگەشتن و رێککەوتنێکیش لەمبارەوە کراوە، بەڵام حکوومەتی عێراق خەمساردە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و سیاسەتی کاتکوشتن دەگرێتە بەر.
باسنيوز
