لێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان لە کێشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی هەولێر دەکۆڵێتەوە

لێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان لە کێشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی هەولێر دەکۆڵێتەوە


ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندنیای سیاسیی لە پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری شەھیدانی ھەولێر و یەکێک لە مەبەستەکانی لێکۆڵینەوەیە لە نەشیاویی ئەو بینایەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکەی تێدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە١١ی١ی٢٠٢١ لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەھیدانی ھەولێر و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات.

گوتیشی یەکێک لە مەبەستەکانی سەردانی لیژنەکە بۆ قسەکردنە لەسەر نەشیاویی بینای بەڕێوەبەرایەتییەکە، چونکە کەسوکاری شەھیدان بەشێکیان بەتەمەنن و دەچنە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و بیناکە بۆ ئەوان گونجاو نییە، بۆیە ھەوڵ دەدەن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن".

ھەر بەپێی زانیارییەکان دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە کەسوکاری یەکێک لە شەھیدەکان لەسەر پلیکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ناتوانێت بێتە خوارەوە، ئەم وێنەیە دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا ھێناوە و وێنەکە گەیشتوەتە دەست لیژنەکە و پێشتریش لەو جۆرە حاڵەتانە لیژنەی شەھیدان ئاگادار کراوەتەوە.









باسنيوز
Top