له كه‌ركووك داواكراوێكی داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "مه‌فره‌زه‌كانی هه‌واڵگری كه‌ركووك، توانیان "تیرۆیستێكی" داواكراو به پێی مادده‌ی (4)ی تیرۆر، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له رێكخراوی "داعش" ده‌ستگیر بكه‌ن".
ئاماژه‌ی كردووه، "له رێگه‌ی دانپێدانانی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ده‌ستگیركراوی "داعش"، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه، كه سه‌ر به "أشبال الخلافة"ی رێكخراوه‌كه‌یه".
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، روونیكرده‌وه، "ده‌ستگیركراوه‌كه به "ئه‌بو ئه‌نه‌س" ناسراوه، دانیناوه، كه له (2007)ه‌وه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی (قاعیده) كردووه، دوای ئه‌وه‌ی راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی (دیوانی جوند)ی رێكخراوی "داعش" ته‌واو كردووه، به‌شداری له هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كردووه".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
