سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی كەركووك دەكات

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی كەركووك دەكات
فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئه‌مڕۆ لە ڕێگای فڕۆكەخانەی كەركووكەوە گەیشتە ئه‌و شاره‌ و لەلایەن راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك و بەرپرسانی حەشدی شەعبییەوە پێشوازی لێكرا.

عەلی حوسێنی، گوتەبێژی میحوەری باكووری حەشدی شەعبی، ڕايگەیاند: "بڕیارە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركووك، بەشداری لە رێورەسمێكدا بكات كە بەبۆنەی یەكەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ساز دەكرێت و لەو رێورەسمەدا سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گوتارێك پێشكەش دەكات.

فالح فەیاز، لە دوای كوشتنی ئەبوو مەهدی موهەندیس كراوەتە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاش رۆژی هەینی رابردوو بەهۆی پێشیلكاری و كردەوە خراپەكانی میلیشیاكانەوە خستییە لیستی سزاكانییەوە.












باسنيوز


Top