شەقامێكى سه‌ره‌كیی دووكان فراوان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سەرۆكایەتیی شارەوانیی دووكان، گرفتی ھاتوچۆی شەقامێكی گشتی چارەسەر دەكات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بە مەبەستی چارەسەرکردنی شەقامێک لە شەقامە گشتییەکانی دەروازەی دووکان، کە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و گەشتیاران دروست كردبوو، بەتایبەت لە وەرزی گەشتوگوزاردا، تیمێکی ئەندازیاری و هونەری ڕووپێوی ناوچەکەیان کرد و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە".
باسنيوز
