به بڕیارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بازاڕێكى هاوچه‌رخ بۆ كاسبكارانی بازاڕی "سیم"ی هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/1/2021، مه‌سعوود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: ساڵانه بازاڕى سیم له شارى هه‌ولێر ئاگری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌سووتێ، به‌م هۆیه‌شه‌وه زیانى زۆر به دوكانداره‌كانى ئه‌و بازاڕه ده‌گات، "ڕه‌زامه‌ندیی وه‌رگیراوه به‌م نزیكانه له برى ئه‌و بازاڕه، بازاڕێكى دیكه‌ی هاوچه‌رخ بۆ كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه دروست بكرێت".
دووپاتیشی كرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بازاڕێكى هاوچه‌رخ بۆ دوكانداراانى ئه‌و بازاڕه دروست ده‌كرێت و بڕى 10 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
له باره‌ى شوێنى دروستكردنى بازاڕه‌كه‌ش، گوتى: ئه‌م بازاڕه له شه‌قامى 120 مه‌ترى له باشوورى شارى هه‌ولێرى ده‌بێت، كه بازاڕاێكى هاوچه‌رخ ده‌بێت و هه‌موو پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، كاره‌با و سه‌لامه‌تى و گه‌راجى ئۆتۆمبێل له خۆ ده‌گرێت.
باس‌نیوز
