لە تورکیا تەرمی کچە کۆچبەرێکی كوردی ئێزدی دۆزرایەوە
ئهمڕۆ شهممه 9/1/2021، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: "خاتون موراد، کە کچە کۆچبەرێکی تەمەن ۲۷ ساڵهی کوردی ئێزدییە و دانیشتووی سنووری قەزای زاخۆ بووە، ماوەیەک پیش ئێستا دوای ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی چوونەتە تورکیا و لەوێوە ھەوڵیاندابوو لەڕێگەی دەریاییەوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان، لە ڕووباری مەرجیدا لە بەلەمەکە کەوتبووە خوارەوە و خنکابوو".
ئاماژهی بهوهش كرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ھەفتەیەک نوێنەری دەزگای لوتکە بە ھاوکاری پاسەوانانی سەر سنووری تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی بەدوای تەرمەکەدا گەڕان، لە ئەنجامدا ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئاری جەلال باسی ئەوەشی کرد، دوای ڕێوشوێنی پێویست، تەرمی کچە کۆچبەرە خنکاوەكه دەگەڕێندرێتەوە زاخۆ.
باسنیوز
