ژماره‌یه‌ك شاخڕه‌و ده‌چنه‌ سه‌ر چیای هه‌ڵگورد

ژماره‌یه‌ك شاخڕه‌و ده‌چنه‌ سه‌ر چیای هه‌ڵگورد
ژماره‌یه‌ك شاخڕه‌وی شاره‌كانی (هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ولێر و سلێمانی ، پێنجوێن)، گه‌شتێكی پێكه‌وه‌یی بۆ سه‌ر چیای هه‌ڵگوردی به‌فرنشین ده‌كه‌ن.

زانا عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هاوڕێیانی شاخی هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ به‌شداری گه‌شته‌كه‌ی كردووه‌، ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ڕابردوو،‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاخڕه‌وی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و پێنجوێن، پێكه‌وه‌ گه‌شتێكمان له‌م سه‌رمای زستانه بۆ سه‌ر چیای هه‌ڵگورد ڕێكخست".

سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هاوڕێیانی شاخی هه‌ڵه‌بحه‌، گوتیشی:" گه‌شته‌كه‌ دوو ڕۆژ و یه‌ك شه‌وی خایاند، چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شداریان كردبوو له‌ شاره ‌جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه‌ هاتبوون، هه‌روه‌ها گه‌شتێكی دوور و درێژمان ئه‌نجام دا، سه‌رچیای هه‌ڵگورد‌ به‌فرێكی زۆری لێ باریبوو، دیمه‌نێكی سه‌ر‌نجڕاكێش و جوانی هه‌بوو".













باسنیوز


Top