سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی وەقفی سوننی کرد
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی سوپاسی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بۆ سەدانهەزار ئاوارەی عێراق کردەوە و هەروەها پێزانینی هەبوو ئەو بووژانەوە و پێشکەوتن و خزمەتگوزارییانەی کە سەرباری بوونی تەحەدیاتی زۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وەرگرتنی ئاوارە و لێقەوماوانی بە ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤی وەسفکرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە دوور لە هەرجۆره روانگەی تاییفی کاری بۆ قوولکردنی فەرهەنگی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان کردووتەوە.
باسنيوز
