پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (د. فازڵ گەنج عەلی) هاوژینی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە ئێوە و بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان















باسنيوز


Top