سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/1/2021، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لە کۆبوونەوەی 1/12/2020ی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده و وەزیری دارایی راسپێردران کە لە سه‌روه‌ختی پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بنێرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی په‌روه‌رده و وەزارەتی دارایی لەلایەن به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشنیازی هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2020 برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه وانه‌بێژی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دیبلۆم 250 هه‌زار و وانه‌بێژی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و سه‌رووتر 300 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
باسنيوز
