سلێمانی.. نزیکەی ٢٠٠ کەس لە ڕیزەکانی نەوەی نوێ جیا بوونەوە

سلێمانی.. نزیکەی ٢٠٠ کەس لە ڕیزەکانی نەوەی نوێ جیا بوونەوە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی و لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی جوولانەوەی نەوێ نوێ پێکیان هێنابوو، ڕایان گەیاند لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی ٢٠٠ کەس وازیان لە نەوەی نوێ هێناوە.

لە پرێس کۆنفرانسەکە و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک ئاشکرایان کرد: "ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوێ نوێ کە حەوت کەسین و ڕێکخەرانی ئۆفیسەکانی ناوچە جیاجیاکانی وەک "قەزکانی کفری و ناحیەکانی، بەشێک لە ئەندامانی قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری و ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە ئەندامانی ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزا و ناحیەکانی و ئەندامانی پارێزگای هەڵەبجە و سنووری سەید سادق، پێنجوێن و دووکان و هەر یەکە لە ناوچەکانی چەمچەماڵ و دەربەندیخان، چۆمان، خورماڵ و هەریر، شەقڵاوە و پارێزگای هەولێر، پاریزگای سلێمانی و پارێزگای کەرکووک بڕیارمان دا دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە جووڵانەوەی نەوێ نوێ ڕابگەیەنین".

ئاماژەیان بەوەش کرد: "دەبوا ئەم کۆنفرانسە بۆ بەرزڕاگرتنی نەوی نوێ بوایە لە ٥ی١، هەر بۆیە ئێمە لێرەوە یادەکەیان لێ پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

گوتیشی: "هیوادارین لەو پەتایەی کە نەوەی نوێی گرتووەتەوە کە خۆی لە تەشهیرکردن و ناشیرینکردنیدا دەبینێتەوە، واز لە سووکایەتی بە ئەندامەکانیان بهێنن و کار بە دیسیپلینی حزبی بکەن، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ چاککردنی ئەو کەمومورتییانە دا، بەڵام هەوڵەکانمان بەمەبەست لەبار بران و ئەم هۆکارانەش بوونە هۆی ئەوەی کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەم جووڵانەوەیە ڕیکخستنەکانی نەمێنێت، بۆیە کەسانی هەلپەرست جووڵانەوەکەیان گرتە دەست و لەباریان برد".

ئاماژەیان بەوەش کرد: "زۆرێک لە دڵسۆزان بە بیانووی جیاجیا لەناو جووڵانەوەکە دەرکران، بۆیە چیتر مایەی قبووڵکردن نییە، هەر بۆ ئەم مەبەستانە دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە ڕیزەکانی نەوەی نوێ ڕاگەیاند و داوای لێبووردنیش لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی سلێمانی بەتایبەتی دەکەین".








باسنيوز



Top