ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له نووسینگه‌ی دهۆكی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كرد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/1/2021، هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك، ڕایگه‌یاند، كه كه‌سێك له ناو ئۆتۆمبێلی خۆیه‌وه ته‌قه‌ی له نووسینگه‌ی دهۆكی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كرد، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، دواتر پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێ كرد و ده‌ركه‌وت به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه كراوه، كه‌سی ته‌قه‌كه‌ریش ده‌ستنیشان كرا و بڕیاری ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی درا و خۆی ڕاده‌ست كرد و ئێسته له نووسینگه‌ی دهۆكی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی، ئه‌وه بووه ئه‌و كه‌سه ڕێژه‌یه‌كی زۆر مه‌ی خواردووه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
