سبه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان24" له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دا، ئاماده‌كردنی پڕۆژه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2021) تاوتوێ ده‌كرێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه پڕۆژه‌بودجه‌ی ئه‌مساڵ گه‌ڵاڵه و ئاماده بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات بۆ تاوتوێكردنی.
ئه‌م بڕیاره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دوای ئه‌وه دێت، كه له حه‌وت ساڵی رابردوودا هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌كی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه و له (2014)ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره پڕۆژه‌یاسای بودجه ئاماده بكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی داهات و خه‌رجی و پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌كرێت".
له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، به شێوه‌یه‌كی رێكخراو، هه‌موو چوارشهمموانی هه‌فته، كابینه‌ی حكوومه‌ت له كات و شوێنی خۆی كۆبووه‌ته‌وه و واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ متمانه‌دان به كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ش سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
k24 -
