لە كەرکووك چوار كەس دەستگیر كران
عامر نووری، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی١ی٢٠٢١ لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی كەركووك، لە ناوچەی سەوزی كەركووك و لەنێو پیشانگایەكی ئۆتۆمبێل دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا گیراوە."
گوتیشی: "بەو هۆیەوە چوار كەس دەستگیر كراون كە دانیان بەوەدا ناوە بازرگانی بەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە دەكەن."
گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، راشی گەیاند: "ئۆتۆمبێلەكان دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەو كەسانەش كە بازرگانییان پێوە كردوون، بەپێی مادەی 443 ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون."
باسنيوز
