ئومێد خۆشناو: کەمینەیەک هەوڵی پەکخستنی کارەکانی پەرلەمان دەدەن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/1/2021، دوای ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان، پڕكردنه‌وه‌ی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، دانانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی، به هه‌نگاوێكی تر بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و سراتیژیه‌تی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پێشتریش لیژنه‌كانی په‌رله‌مان گرفتیان هه‌بوو له نه‌بوونی وه‌زیردا، ئه‌مه‌ش پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بوو كه له ڕابردوودا هه‌بوو.
هیواشی خواست، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه وه‌ربگیرێنه‌وه، كه له دوو ساڵی ڕابردوودا له ئاردابوون.
ئومێد خۆشناو، ئه‌وه‌شی گوت، كه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، "دڵنیایی به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ین، ڕێزی زۆرمان بۆ هاوپیشه‌كانمان هه‌یه، به دوژمنیان نازانین و ده‌بێ ئه‌وانیش پێیان وابێ ده‌سه‌ڵات داگیركه‌ر نییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی په‌رله‌ماندا، هه‌وڵێك هه‌بووه كه‌مینه‌یه‌ك ببێته هۆكاری ڕاگرتنی كاره‌كانی په‌رله‌مان، به هه‌ندێ كاری ناپیشه‌ییانه بیانه‌وێ په‌رله‌مان په‌ك بخه‌ن، ده‌بێ بزانن زۆرینه‌یه‌كیش هه‌یه خاوه‌ن ئیرایده‌یه و ده‌یه‌وێ په‌رله‌مان ڕۆڵی كارا ببینێ".
له باره‌ی ئه‌و پێشهاته‌ی له ناو په‌رله‌مان ڕووی دا، دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕووی داوه، سیاسه‌تی پارتی نه‌بووه، كارێكی نه‌خوازراو بووه به‌رنامه‌بۆداڕێژراو نه‌بووه و په‌رچه‌كرداری كردارێك بووه كه هه‌وڵی په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی ده‌دا، "له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته، هه‌فته‌ی داهاتووه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه".
ئومێد خۆشناو، وێڕای سوپاسكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ پشوودرێژی و دانبه‌خۆداگرتنیان، گوتیشی "به‌ڵام ڕه‌خنه‌شمان هه‌یه، به هۆی ئه‌و دانبه‌خۆداگرتنه‌وه، كه سه‌عاتێكی خایاند، پێشێلكاری په‌یڕه‌وی كرا و ڕێگه‌یان دا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو بیانوو نه‌درێ به‌وه‌ی بڵێن ڕێگه ناده‌ن قسه‌ی بكه‌ن".
له باره‌ی بانگه‌شه‌ی په‌رله‌مانتارێك، به‌وه‌ی به خه‌نجه‌ربۆكس له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی پارتییه‌وه لێی دراوه، ئومێد خۆشناو گوتی "پێشتریش بانگه‌شه‌یه‌كی كرد و لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیمان دروست كرد ده‌ركه‌وت ڕاست نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش ناڕاسته، نه خه‌نجه‌ر بۆكسی لێ دراوه و نه هیچ، ئه‌و چاكه‌ته‌كه‌ی داناوه ویستوویه‌تی په‌لامار بدا، به‌ڵام نه‌یتوانیوه، خه‌ڵكێكیش بیه‌وێ په‌لامار بدات، په‌لامار ده‌درێته‌وه".
باسنيوز
