دووبز.. تەرمی منداڵێك دوای چوار ڕۆژ لە خنكانی لە پرۆژەی ئاوی قەزاكە دۆزرایەوە

دووبز.. تەرمی منداڵێك دوای چوار ڕۆژ لە خنكانی لە پرۆژەی ئاوی قەزاكە دۆزرایەوە
دوای چوار رۆژ لە خنکانی منداڵێكی خەڵكی دووبز لە پڕۆژەی ئاوی قەزاكە، پێشیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەكەی دۆزرایەوە.

وەلید حەمدانی، گوتەبێژی قایمقامیەتی دووبز، ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی١ی٢٠٢١ تەرمی ئەو منداڵە دۆزرایەوە كە چوار رۆژ پێش ئێستا لە پرۆژەی ئاوی قەزای دووبز خنكابوو".

گوتیشی: "لەو رۆژەوە ئەو منداڵە خنكاوە تیمەكانی مەلەوانی بەردەوام لەگەڕاندا بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە و سەرەنجام تەرمەكەی دۆزرایەوە و لەناو ئاوەكە دەرهێندرا".

منداڵەكە ناوی (یووسف ئەحمەد)ە و تەمەنی نۆ ساڵە.












باسنیوز


Top