ئومێد خۆشناو: ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ ته‌واوکاری رێککه‌وتنه‌کانی رابردووه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانمان
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان باس له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات و ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ بۆ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، ته‌واوکه‌ری رێککه‌وتنی رابردووه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانیان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/1/2021، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌نگدان به وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مان ده‌خرێته به‌رنامه‌ی کاره‌وه، ئێمه و یه‌کێتی و گۆڕان و حزب و پێکهاته‌کان به‌یه‌که‌وه حکوومه‌تمان پێکهێناوه و ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ بۆ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ته‌واوکاری رێککه‌وتنی پێشووه، کاتێک ده‌نگمان به‌کابینیه‌ک داوه، به هه‌موومانه‌وه ده‌نگمان پێ داوه، ئیستاش ده‌بێت بۆ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌نگ بده‌ین و چاومان له هاوبه‌شه‌کانمانه بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه‌ش پرکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه له کابینه‌ی حکوومه‌ت، که که‌سێکی زانستی و ئه‌کادیمییه و گرنگه بۆ به‌رێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كه، داواکاری ئه‌وانیش بووه و هه‌میشه به ئێمه‌یان گوتووه ده‌بێت ئه‌و پۆسته پربکرێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌درێت به کاندیده‌که‌مان وه‌ک پارتیش ده‌نگ ناده‌ین به کاندیدی ئه‌وان که پۆستی دیکه ماوه.
ئه‌وه‌شی گوت "ئێمه ته‌مه‌نامان ده‌خواست له‌سه‌ره‌تای کابینه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرایه، به‌لام ئێستاش گرنگه، چونکه گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا له ئاردایه و ده‌کرێت رۆڵی به‌هێزی هه‌بێت له گفتوگۆکان و زۆر پرسی دیکه‌ش هه‌بووه که ده‌کرێت وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت".
باسنيوز
