پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەبەخشێت
پەرلەمانی کودستان کۆ دەبێتەوە و دەنگ بە کاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی نائاسایی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
پەرلەمانی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا دوو تەوەر تاوتوێ دەکات، کە بریتین لە؛
- دەنگدان لەسەر متمانەدان بە كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
- دهنگدان لهسهر پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان.
باسنیوز
