ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا پاره‌ی شه‌ش مانگی خۆبه‌خشانی هیوا و تاقیگه‌ی شۆڕش له سلێمانی خه‌رج بكات
له نووسراوێكدا، كه سه‌رۆكایه‌تی دیوان به ژماره (8967) ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه له كۆی بڕی (657) ملیۆن و (93) هه‌زار و (750) دیناری گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ بوودجه‌ی "به‌ده‌ل عیادات" ته‌نیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی تر له رێككه‌وتی (1/7/2020) تا (31/12/2020) بۆ دواجار له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، یاد نەقشبەندی، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، كه تایبه‌ته به تووشبووانی شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی، رایگه‌یاند، دوای هەوڵ و پشتیوانیەکی زۆر رەزامەندی درا بە خه‌رجكردنی پاره‌ی شه‌ش مانگی (2020)ی خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
یاد نه‌قشبه‌ندی روونیكردووه‌ته‌وه، له‌دوای دەست بەکاربوونی وەک بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا، هەموو هەوڵێکی داوه بۆ چارەسەری "کێشە کەڵەکەبووەکان"ی نه‌خۆشخانه‌كه و به "پشتیوانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و هەمائاهەنگی وەزیری تەندروستی" كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كێشه‌ی خۆبه‌خشانی هه‌بووه و ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆبه‌خش كاریان تێدا كردووه، فه‌رمانی كارگێڕییان نه‌بووه و شایسته‌ی داراییان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی (2020) پێ نه‌دراوه.
ئاشكرایكردووه، "دوای هەوڵ و پشتیوانیەکی زۆر رەزامەندی درا بەخهرجکردنی ئەوبڕەپارەیە بۆ ماوەی شەش مانگ".
یاد نه‌قشبه‌ندی، سوپاسی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری ته‌ندرووستی و وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی سلێمانی كردووه، بۆ خه‌رجكردنی هاوكاری خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
k24 -
