هاتووچۆی گەرمیان: لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان، رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021 لە رێگەی پشتێنەی کەلار (حەولی) روویداوە، کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا پیک ئاب و نیسان مینی پاس بووە.
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون، لێکۆڵینەوەش لە چۆنێتی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.
rudaw -
