لە هەولێر هاوکاری بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەکرێت
لەمبارەیەوە، فەرهاد ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم، بەبۆنەی 20 ساڵەی دامەزراندنییەوە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی بری 500 هەزار دینار بە کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش لە سنووری پارێزگای هەولێر".
گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە کاتژمێر 9:30٠ی خولەکی بەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری لەسەر رێگای کەرکووک گشت خانەوادەی شەهیدانی شەری داعش بانگهێشت کراون بۆ پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییە لە سنووری پارێزگای هەولێر".
هەروەها کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ئەو هاوکارییە لە گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
باسنیوز
