دوای حەوت ساڵ حکوومەتی ههرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دەنێرێتە پەرلەمان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، رای دەگەیەنێت دوای حەوت ساڵ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دەنێرتە پەرلەمانی کوردستان.
ئهمڕۆ سێشهممه 5/12/2021، ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2021".
ئاماژهی به رێکارەکان بۆ ئهو مهبهسته كرد و گوتی، سەرەتا وەزارەتی دارایی داوا لە تەواوی فەرمانگە و وەزارەتەکان دەکات، راپۆرتی خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، دواتر لە چوارچێوەی ئەو راپۆرتەدا وەزارەتی دارایی پڕۆژەکە ئامادە دەکات و دەینێرێتە ئەنجوومەنی وەزیران، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی کرد، بەپێی رێکارەکان دەینێرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان، کە پێشبینی دەکەین مانگی سێ پڕۆژە یاساکە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
دووپاتیشی كردهوه، كه ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان گرنگە، چونکە حکوومەت ئەو داھاتەی لە بەردەستیەتی بە شەفافی دەیخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، دواتریش دەزانرێت داھاتەکە چەندە و لە چی و لە کوێ خەرج دەکرێت.
باسنيوز
