وێڕای قه‌یرانه‌كان پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌وه‌ستان

وێڕای قه‌یرانه‌كان پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌وه‌ستان
وێڕای ژماره‌یه‌ك قەیران. کە لە ساڵی 2020 بەرۆکی حکومەتی هەرێمیان گرتبوو، بەڵام پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان لەسنووری راپەڕین بەتایبەت لەبواری نەخۆشخانە و درووستکردنی ڕێگاو پرد و نوژەن کردنەوەی ڕێگاوبانەکان بەردەوامبوون. لە سنووری قەزای کۆیەش، وەزارەتی ئاوادانکردنەوە تەواوی ڕێگا سەرەکیەکانی لە ساڵی 2020 نوژەن کردووەتەوە، ئەمە وایکردووە ژمارەی قوربانیانی هاتووچۆ بەراورد بە ساڵی 2019 كه‌مببێته‌وه‌.

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ساڵی 2020 سەرباری چەندین قەیران، کە بەرۆکی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی گرتبوو بەردەوامیان هەبوو.

زۆرترینی پڕۆژەکانی سنووری ڕاپەڕین، لەبواری شەقام و درووستکردنی ڕێگاوبان، نەخۆشخانە و پرد و پارک و نوژەنکردنەوەی ڕێگاکان بووە.

لەسنووری قەزای کۆیەش، زۆرێک لە ڕێگاکان نوژەن کرانەوە و ڕێگای بەشێک له گوندەکانیش قیڕتاوکران. نوژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگا سەرەکییەکانی کۆیە، ئەو ڕێگا سەرەکیانەی کۆیە بەشار و شارۆچکەکان دەبەستنەوە لەساڵی 2020 کاریگەری لەسەر ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ هەبووە.

لە پلانی ئەم ساڵی بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاوەدانکردنەوە چەندان پڕۆژەی گرنگی دیكە هەیه، بەشێک لەو پڕۆژانە لەبواری جێبەجێکردندان و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت.

بەردوامی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لەکتێکدا هەرێمی کوردستان لەساڵی 2020 بە ساڵێکی سەختی داراییدا تێپەڕی و کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە لایەک و بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە لایەکی دیكەوە، هێندەی تر ئەرکی حکومەتیان قورس کردبوو.
k24 -
Top