فەرماندەیەكی پێشمەرگە: بەرپرسانی سەربازیی عێراق شارەزای ناوچە كوردستانییەكان نین

فەرماندەیەكی پێشمەرگە: بەرپرسانی سەربازیی عێراق شارەزای ناوچە كوردستانییەكان نین
فەرماندەیەکی پێشمەرگە باس لەوە دەكات هۆكاری خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دیالە و كەركووك، بۆ ناشارەزایی بەرپرسانی هێزە عێراقییەكان لە جوگرافیای ناوچەكە دەگەڕێتەوە.

عەمید عیرفان حەمەخان، فەرماندە لەشكری گەرمیانی، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، رایگەیاند: "ناشارەزایی هێزە عێراقییەكان لە جوگرافیای ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆكارێك، نەتوانن پیلان و مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش كۆتایی پێ بهێنن."

گوتیشی: "شارەزایی تیرۆریستانی داعش لە شوێنی جوگرافیای ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەت لە سنووری كەركووك و دیالە، بووەتە هۆی ئەوەی كردەوە تیرۆریستییەكان بەردەوام بن، چونكە بەشێك لە تیرۆریستان هەندێكیان خەڵكی ئەو ناوچانانەن، یان زۆر لە ناوچەكە ماونەتەوە."

ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی كردەوە: "تەنیا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە دەپارێزرێن."












باسنیوز
Top