سوپای عێراق لە سنووری شوان قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە ڕادەگەیەنێت

سوپای عێراق لە سنووری شوان قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە ڕادەگەیەنێت
سوپای عێراق ماوەی چەند ڕۆژێكە بڕیاری داوە شەوان لە گوندەكانی سنووری ناحیەی شوان و دەوروبەری كەركووك، قەدەغەی هاتوچۆ بێت، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری كەركووك دەڵێت سوپای عێراقی توانای ئەوەی نییە پارێزگای لە ناوچەكە بكات.

جەواد محەمەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دوبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی١ی٢٠٢١، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "قەدەغەكردنی هاتوچۆی جووتیاران بە شەوان لەلایەن سوپای عێراقەوە لە گوندەكانی سنووری ناحیەی شوان و مەفرەق و دەوبەری كە هاوسنووری دوبز و كەركووكە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سوپای عێراق توانای پاراستنی دۆخی ئەمنیی ناوچەكەی نییە."

گوتیشی: "سوپای عێراق لە سنووری كەركووك و دەوروبەری تەنیا توانای ئەوەی هەیە پارێزگاری لە خۆی بكات، بۆیە لە هەموو جووڵەیەكی شەوان بەگومانن."

ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "گوندەكانی دەوروبەری ناحیەکانی شوان، دووبز و پردێ بە شەوان نائارامن و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەكانیان لەسەرە."














باسنيوز


Top