راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".
پرۆفایلی كه‌مال ئه‌ترووشی:
* له‌دایكبووی 1955ی ئه‌ترووشه.
* له 1975 به‌كالۆریۆسی له جیۆلۆجیا له كۆلیژی زانسته‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه.
* له كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كاریكردووه.
* ناردراوه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و ماسته‌ری له زانكۆی " Université de Bordeaux1" له ساڵی 1987 له باره‌ی جیۆفیزیای دۆزینه‌وه نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
* دكتۆرای له هه‌مان زانكۆ و ساڵی 1991 له پسپۆڕی جیۆفیزیای نه‌وت (دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان) به‌ده‌ستهێناوه.
* دوای دكتۆرا له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسایی بۆ پترۆڵ كاریكردووه.
* 35 ساڵ ئه‌زموونی كاری له بواری جیۆفیزیادا هه‌یه.
k24 -
