داعش بەرۆكی ناوچە كوردستانییەكان بەرنادات
لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەکدارانی داعش دوو ھێرشیان کردووەتە سەر ھاووڵاتییان و سوپای عیراق لەسنووری شارۆچكەی خانەقین. بەھۆی ھەردوو ھێرشەکەوە دوو ھاووڵاتی و سەربازێك کوژراون و حەوت سەربازی دیكەی عێراقیش بریندار بوونە.
دلێر شکور، فەرماندەی لیوای 3 پێشمەرگە گوتی: سوپای عێراق ناتوانێت ئاسایشی ناوچەكە دابین بكات و سەر و ماڵی ھاووڵاتییان بپارێزێت.
ئەحمەد مەحمەد، فەرماندەی پێشمەرگە و جێگری مێحوەری گەرمەسێر گوتی: زیادبوونی جموجۆڵی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دیالە، ئەگەر بنبڕ نەکرێن؛ ئەوە زیاتر گەشە دەکەن و مەترسیان زیاتر دەبێت، ھەر بۆیە ھێزی پێشمەرگە بەوردی چاودێری ھەموو جموجۆڵێكی داعش دەکات.
ساڵی رابردوو لەناوچە کوردستانییەکانی دیالە 110 ھاووڵاتی کورد و کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان بەھۆی ھێرشەکانی داعش شەھید کران و دەیانی دیکەش بریندار کران و چەندین ھاووڵاتیش رفێندران. ھەمووکردەوە تیرۆریستییەکانیش لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق ئەنجامدراون
k24 -
