پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان کۆدەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "لەرۆژی ‌ 1ی1 تا 1ی3 په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشنێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه‌، له‌و ماوه‌یه‌ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار".

گوتتشی: "لەم هه‌فته‌یە په‌رله‌مانی کوردستان کۆدەببێته‌وه‌ و له‌نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ و به‌رنامه‌ی کار دیاری دەکرێت کە تایبه‌تە به‌ پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانیش ته‌واو بووه‌ و له‌نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته‌ ده‌گاته‌ په‌رله‌مان و له‌ یه‌کێک له‌ کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت".











باسنیوز

Top