بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با ڕوونكردنه‌وه ده‌دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/1/2021، ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای سلێمانی، له باره‌ی هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەک کە گەیشتووه‌تە زیاتر لە 2400 مێگاوات تەنیا لە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناو شارى سلێمانى بۆ هه‌شت تا نۆ کاتژمێر کەمبووەتەوه، كه هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و لەمساڵدا گەیشتە 3800 مێگاوات.
ئاشكراش كراوه، كه بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی کە بەرپرسیاری سەرەکییە لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەر ەکاندا کە كۆی گشتییان 600 فیدەرە، هەوڵ دەدەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە پێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شار‌و شارۆچکەکان .
باسنيوز
