پرۆسه‌ی كوشتن و به‌ئامانجگرتنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كانی زیقار به‌رده‌وامه‌

پرۆسه‌ی كوشتن و به‌ئامانجگرتنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كانی زیقار به‌رده‌وامه‌
پرۆسه‌ی كوشتن و به‌ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌سایه‌تی و چالاكانه‌ی ڕۆڵیان له‌ خۆپیشاندانه‌كانی زیقاردا هه‌بووه‌ بۆ دووه‌م رۆژی له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه‌.‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/1/2020، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ بۆمبێكی چێنراو، له‌ به‌رده‌رگای ماڵی چالاكوانێكی شارۆچكه‌ی ناسریه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و زیانی ماددی به‌ ماڵه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌.

له‌ ماوه‌كانی رابردووشدا، ترساندنیان له‌ ڕێی بۆمبی ده‌نگی و كوشتن و به‌ ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رده‌وام بووه‌، كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا چالاك و ڕێكخه‌ر بوون.

پێشتریش له‌ به‌غدا و به‌شێكی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیكخه‌ر و چالاكانی خۆپیشاندانه‌كان، رووبه‌رووی كوشتن و رفاندن و هه‌وڵی تۆقاندن بوونه‌وه‌.












باسنيوز


Top