وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەر دەست بە کارەکانی دەکات
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەو ئەنجوومەنە کە لە نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پەلەوەر پێک دێت، کۆبوونەوەکانی خۆی دەست پێ کردووە و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەلەوەر و زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆ داناوە و لەو بارەوە دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە".
گوتیشی: "ئەنجوومەنەکە دەیەوێت بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پلانەکەی چارەسەری کێشەی خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەر لەڕووی سووتەمەنی و ساغکردنەوەی بەرھەمی مریشک و ھێلکە بکات، ھاوکات ڕێگەش بگرێت لە ھاوردەکرنی ھێلکە و مریشکی بەستوو و کار بۆ دەستبەسەداگرتنیان بکات".
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەموو هەرێمی کوردستان ھەزار و ٦٠٠ کێڵگەی پەلەوەری گۆشت، ١٧ پڕۆژەی دایکانەی جووجکی مریشک،٤٢ ھەڵھێنەر و نۆ سەربڕخانە، ٣٦ کارگەی ئالیک، ١١ پڕۆژەی مریشکی ھێلکە ھەیە کە بە گوتەی حوسێن حەمە کەریم بەھۆی ئەو پلانەی بۆ ئەو کەرتە دانراوە، لەڕێگەی ئەو پڕۆژانەوە دەتوانرێت پێویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە گۆشت و ھێلکەی مریشکەوە پڕ بکرێتەوە، تەنانەت ھەناردەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش بکرێت.
باسنيوز
