وەزارەتی تەندروستی: بەم نزیكانە بڕیار لەبارەی كردنەوەی قوتابخانەكان دەدرێت
د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند تا ئێستا بە وردی کاتی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوە ھەیە کە عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاگسینەکەی کردووە.
گوتیشی لە قۆناغی یەکەمدا عێراق یەک ملیۆن و پێنج ھەزار پێکوتە وەردەگرێ، بەشی ھەرێمی کوردستانیشی لێ دەدرێت و بەشی حەفت هەزار و ٥٠٠ کەس دەکات، چونکە ھەر کەسێک دوو جار دەکوترێت.
باسی لەوەش کرد لە قۆناغی یەکەمدا پزیشکان و تەندروستکاران و ھێزە ئەمنیەکان و بەساڵاچووان دەکوترێن.
هەروەها ڕوونی کردەوە كە بڕیارە عێراق بە چەند قۆناغێک پێکوتە بۆ ھەموو ھاووڵاتیەک دابین بكات.
د. ئاسۆ حەوێزی باسی ئەوەشی کرد کە لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوابخانەکان دەدەنە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووی پەتای کۆڕۆنا و لەوێوە بڕیار دەدرێ کە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە یان میکانزمێکی دیکەی خوێندن بڕیاری لەسەر بدرێت.
باسنیوز
