بەڕێوبەری گشتیی كارەبای هەولێر: ئەمساڵ ١٥ پرۆژەی كارەبا جێبەجێ دەكرێن

بەڕێوبەری گشتیی كارەبای هەولێر: ئەمساڵ ١٥ پرۆژەی كارەبا جێبەجێ دەكرێن
بەڕێوبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕای گەیاند رۆژانە بۆ شاری هەولێر بڕی ٢٤٠٠ مێگاوات كارەبا پێویستە و بۆ ئەمساڵیش ١٥ پرۆژەی گرینگی کارەبا بە بڕی ملیارێک و ٨٥٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن.

حوسێن حەمەد بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو بەشە كارەبایەی بۆ شاری هەولێر وەری دەگرین، لەڕێگەی كۆنترۆل و بە گوێرەی خشتە و بڕی خواست لەسەر كارەبا بۆ ماوەی مانگێک بۆمان دابینر دەکرێت، هاوکات بە گوێرەی خواست لەسەر كارەبا و توانای بەرهەمهێنانی كارەبا خشتە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێستا ڕۆژانە بڕی ٢٤٠٠ مێگاوات كارەبا بۆ شاری هەولێر پێویستە و ئەو بڕە كارەبایەی لە تۆڕی نیشمانیی هەرێم، بۆ شاری هەولێر نزیكەی هەزار و ٢٠٠ مێگاواتە و بوونی كاژمێرەكانی كارەبا ڕۆژانە 12 كاژمێر كارەبایە".

حوسێن حەمەد گوتیشی: "یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكانی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو باشتركردنی سێكتەری كارەبا بوو كە ڕەنگدانەوەی زۆر باشی هەبوو و بینیمان كە لە ساڵی ڕابردووددا چەندین پرۆژەی گەورەی كارەبا جێبەجێ کراون کە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی پێویستیان بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان كرد كە ساڵانی پێشوو بەهۆی قەیرانەوە ڕاگیرابوون، بەڵام سەرەڕای بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی، کەچی بودجە بۆ ئەم پرۆژانە دابین كرا".

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر ڕاشی گەیاند: "پرۆژەكان بە چەندین قۆناغ تەواو كران، یەكێك لە پرۆژەكان كە شەش پرۆژەی گرینگ بوون لە سنووری پارێزگای هەولێر بەگوژمەی ٤٦ ملیار دینار جێبەجێ كرا و بە تەواوکردنی گۆڕێنی ڤۆڵتەی چوار وێستگە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بیست و پێنج پرۆژە کەوتەن گەڕ کە بەشێكیان جێبەجێ كران و بەشێكیان بە گوژمەی ١٢٧ ملیار دینار لەژێر جێبەجێكردندان".

حوسێن حەمەد، ڕوونیشی كردەوە: "بۆ ئەمساڵ ١٥ پرۆژەی تر هەن بە گوژمەی ملیارێکك و ٨٥٠ ملیۆن دینارە وبەشێكی ئەم پرۆژانە لە تەندەر دان و بەشێكیان لە واری گرێبەست و جێبەجێكردندان".















باسنیوز


Top