خورماتوو.. زانیاریی لەسەر كوشتنی مێرمنداڵێكی كوردی ئاشكرا دەبێت

خورماتوو.. زانیاریی لەسەر كوشتنی مێرمنداڵێكی كوردی ئاشكرا دەبێت
لە قەزای خورماتوو دوای ئەوەی مێرمنداڵێكی کورد كوژراوە، پاشان تەرمەكەی لە شوێنێك فڕێ دراوە و ئەفسەرێكی پۆلیسیش زانیاریی لەسەر ئەو ڕووداوە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە ٢ی١ی٢٠٢١ عەلی خدر، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی خورماتوو، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ هەینی، تەرمی مێرمنداڵێك لە خورماتوو دۆزرایەوە و پاشان پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد لەسەر كوشتنی ئەو كەسە".

گوتیشی: "دەركەوت ئەو مێرمنداڵە ناوی (كەریم نووری سەعید)ە و تەمەنی 14 ساڵە و بە تەنەوە كوردە و دانیشتووی گەڕەكی برایەتیی شاری خورماتووە، هەروەها تاقانەشە و بە چەقۆ كوژراوە و ئێستاش ئاشكرا بووە كە بكوژەكە كێیە، بەڵام بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتووە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "لە شەوی رابردوەوە تەرمی ئەو مێرمنداڵە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشكی دادی كەركووك كراوە و هێشتا تەرمەكەیان ڕادەستی كەسوكارەكەی نەكراوەتەوە".

پێشتر ڕائید فازڵ محەمەد، ئەفسەر لە بنكەی پۆلیسی كۆماری خورماتوو، ڕای گەیاندبوو: "تەرمێك لە نزیك رووباری ئاوەسپیی خورماتوو دۆزراوەتەوە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو و پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەكە دەستی بە ڵێكۆڵینەوە كردووە".













باسنیوز


Top