تەندروستیی كەركووك: دەنگۆی بڵاوبوونەوەی پەتا نوێیەکە لە شارەکە دوورە لە ڕاستییەوە

تەندروستیی كەركووك: دەنگۆی بڵاوبوونەوەی پەتا نوێیەکە لە شارەکە دوورە لە ڕاستییەوە
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن پەتا نوێیەكەی كۆرۆنا لە كەركووك بڵاو بووەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢ی١ی٢٠٢١ سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "لە دوێنێوە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە كە چەند حاڵەتێك لە پەتا نوێیەكەی كۆرۆنا لە شاری كەركووك تۆمار كرابێت و ئەو دەنگۆیەش زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە".

گوتیشی: "ئێمە وەك فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ئەو دەنگۆیە ڕەت دەكەینەوە و هیچ كەسێك لە كەركووك تووشی ئەو پەتا نوێیەی كۆرۆنا نەبووە".

پەتا نوێیەكەی كۆرۆنا كە بەكۆڤید 20 ناسراوە لە بەریتانیا و چەند وڵاتێكی تر تەشەنەی كردووە و باس لەوە دەكرێت كە ئەو پەتایە خێراتر بڵاو دەبێتەوە و ئێستاش بۆ رێگری لەو پەتایە لە وڵاتان، هەروەها عێراق و هەرێمی كوردستانیش رێكاری نوێ گیراوەتە بەر.















باسنیوز


Top