خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر بەنیازی رادەستکردنی سلێمانین هاوشێوەی کەرکووک

خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر بەنیازی رادەستکردنی سلێمانین هاوشێوەی کەرکووک
سەرچاوەکانی زانیاری و میدیا سێبەرەکانی تاقمی خیانەتکاری 16 ئۆکتۆبەر ئاشکرایان کردوە کە نیازیان بۆ رادەستکردنی سلێمانی، هاوشێوەی کەرکووک بە حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەکان هەیە، ئەوکارەش لە پەنای پرسی مووچەوە دەکەن لەکاتێکدا بەغدا خۆی سەرچاوەی بڕانی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستانە، چاودێرێکی سیاسیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەرێمی کوردستان دەستووریە و شارێکی ناتوانێ وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ عێراقدا بکات.

بەپێی ئەو هەڵمەتە میدیاییەی کە ڕاگەیاندنەکانی تاقمی خیانەتکاری 16 ئۆکتۆبەر دەستیان پێکردوە، ئاشکرایە کە نیازی خیانەتێکی دیکەی هاوشێوەی (کەرکووک) چووەتە عەقڵیانەوە، هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەشی دەس کەوتوون، ئەو خیانەتە کاری ئەو گروپە و هەندێ لە هێزە حوکمڕانەکانی شیعە لە عێراق و وڵاتانی ناوچەیی و هێزە گرێدراوەکانی وەکو (پەکەکە)ی لەدواوەیە، ئەو هەوڵەش کارێکی لە مێژینەیە و سەرەتاکەی بە بڕانی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردوە.

لەمبارەوە، چاودێری سیاسی، موئەیەد تەیب، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە بەغدا بۆ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی دەستووردا باس لە پێکهێنانی هەرێمەکان کراوە، بەڵام دوای هەرێمی کوردستان هەر هەوڵێک بۆ هەرێمی دیکە درابێت وەکو هەرێمی بەسڕا، یان ئەنباڕ ڕێگەی پێنەدراوە، کار لەسەر ئەوە کراوە هەرێمی کوردستانیش نەمێنێت، گووتی ”لە دەستووردا باس لەوە نەکراوە پاریزگای هەرێمێک بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی بکات، لەبەرئەوە هیچ ئالیەتێکی یاسایی نیە بۆ ئەوەی بتوانرێ پارێزگایەک لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێتەوە، کارێکی وەهاش حزبێک و گروپێک ناتوانێ بڕیاری لەبارەوە بدات، چونکە ئەوە پەیوەستە بە هەموو خەڵکی ئەو ناوچەوە و ناتوانرێ بۆ کارێکی وا رێکەوتن لەگەڵ حزبێکدا بکرێت“.











باسنيوز


Top