تۆڕی دادوەری بۆ پێکھاتەکان: گرووپە چەکدارییەکان گرفتیان بۆ خەڵکی شنگال دروست کردووە

تۆڕی دادوەری بۆ پێکھاتەکان: گرووپە چەکدارییەکان گرفتیان بۆ خەڵکی شنگال دروست کردووە


تۆڕی دادوەری بۆ پێکھاتەکان لە راپۆرتێکدا، رایگەیاندووە، گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان گرفتیان بۆ خەڵکی شاری شنگال دروست کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-12-2020، ھۆگر چەتۆ سەرۆکی بۆردی ئامادەکاری راپۆرتەکان لە تۆری دادوەری بۆ پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە رەوشی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان خستە روو.

هۆگر چەتۆ رایگەیاند، رەوشی سیاسی زۆرترین کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکھاتەکان ھەیە، بەتایبەتی جێبەجێ نەکردنی ماددی 140، کە حکومەتی عێراق نایەوێ جێبەجێی بکات.

ھەروەک هۆگر چەتۆ رایگەیاند، تا ئێستا ٣٠٠ ھەزار هاووڵاتیی پێکھاتەکان لە عێراق لەناو وڵاتەکەیان ئاوارە بوون و ٢٥٠ ھەزاریشیان کۆچیان بۆ دەرەوەی عێراق کردووە.

ئەو بەرپرسەی تۆڕی دادوەری بۆ پێکھاتەکان ئاماژەی بە بوونی 22 گرووپ و میلیشیای چەکداری لە شاری شنگال کرد و رایگەیاند، ئەو گرووپە چەکدارییە ناساییانە گرفتیان بۆ خەڵکی شنگال دروست کردووە.

لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال، هۆگر چەتۆ رایگەیاند، ڕێککەوتنەکە گرنگە، بەڵام ھیچ ماوەی کاتی بۆ جێبەجێکردنی دیاری نەکراوە و سزای بۆ تاوانبارانیش دیاری نەکردووە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەشیدا، تۆڕی دادپەروەری بۆ پێکھاتەکان چەند ڕاسپاردەیەکیان خستۆتە بەردەم ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق.








باسنيوز
Top