دیارده‌ی جادوو له كه‌ركووك په‌ره‌ی سه‌ندووه
له‌وباره‌یه‌وه رزگار ئه‌حمه‌د، كه خزمه‌تكاری گۆڕستانێكه ئه‌و دیارده‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت: زۆر حاڵه‌تی جادوویی لێره روو ده‌ده‌ن، تا ئێستا چه‌ندین جار روویداوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، دوای جادووه‌كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا فریا نه‌كه‌وی و جادووه‌كه ده‌رنه‌كه‌یت، ئه‌وا كاری خۆی ده‌كات و ده‌شڵێت: زۆربه‌ی جادووه‌كان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند نووسینێكی نامۆ و خشته‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌كرێن و له‌سه‌ر گۆڕه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، زۆربه‌ی جادووه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه كۆنه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی جادووه‌كه ده‌كات، ده‌زانێت كه‌سوكاری نزیكی مردووانی نوێ زوو زوو سه‌ردانی گۆڕی مردووه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌زانن ئه‌گه‌ر شتێك له‌ناو گۆڕه‌كاندا شاردرابنه‌وه.
هه‌وره‌ها ده‌ڵێت: ته‌نا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا من به ته‌نیا نزیكه‌ی 30 بۆ 40 دانه جادووم له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌ركردووه و چه‌ندین دانه‌ی نوێ ده‌رده‌كات.
یه‌كێك له قوربانیانی جادووش ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ جادوو شاردنه‌وه سه‌ردانی گۆڕستان ده‌كه‌ن، ئافره‌تن و له‌سه‌ر رێنمایی جادووگه‌ران جادووه‌كانیان لێره ده‌شارنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، یان جادووه‌كان بۆ مه‌به‌ستی دڵدارییه، یانیش بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی هاوسه‌ران.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌م دیارده‌یه رووی له زیادی كردووه و خۆم قوربانی ده‌ستی جادوو بوومه و ئاشكرای كرد، ماوه‌ی 2 ساڵ به‌ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌وه ناڵاندوومانه و له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆلارمان ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری له‌ده‌ستداوه، له‌ڕێگه‌ی جادووه‌وه وێنه‌ی منیان لای هاوسه‌ره‌كه‌م ناشیرین كردبوو و به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌كه‌م هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت ته‌ڵاقم بده، پێی ده‌گوتم، تۆ وه‌ك به‌رازی لای من.
هاوكات مامۆستا وەلید محەمەد، ئیمام و خەتیبی مزگەوتی رەسول اللە ده‌ڵێت: له ئاینی ئیسلامدا جادو یاساغە و جادووگەران سزای تووندیان بۆدانراوە.
لەسەردەمی ئێستا جادووگەران زۆرینە بەئاشکرا و بەشێکیش بەنهێنی کاردەکەن، بەپێی راپۆرتێك لەساڵی 1982 له 75%ی خەڵکی فەرەنسا سەردانی جادووگەران دەکەن، لەئەڵمانیا زیاتر لە 80 هەزار و لە دوورگەی عەرەب 250 هەزار و لەعێراق و هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەکی زۆر هەن، زۆربەیان وەکو پیشەیەك بۆ پەیداکردنی پارە بەکاری دەهێنن.
k24 -
