له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه‌ شۆفێره‌كه‌ى خەڵکی بێزار دەکرد

له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه‌ شۆفێره‌كه‌ى خەڵکی بێزار دەکرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه‌ شۆفێره‌كه‌ى خەڵکی بێزار دەکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی بەختیاری دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج چارجەر)دا گرت، کە شوفێرەکەی نمایشی دەکرد و پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆ بە خێرایی ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی و خەڵکی بێزار دەکرد".

پۆلیسى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، بە مەبەستی سزادانی، ئۆتۆمبێلەکە ڕادەستی پۆلیسی هاتوچۆ کرا.












باسنيوز


Top