سەرمایەدارێك قوتابخانەیەك لە هەڵەبجە درووست دەکات
مەڕاسیمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوە، کە لەسەر دەستی "ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د بامۆکی"، سەرمایەداری هەڵەبجە بونیادنراوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەرده، رادەستی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ده‌ستخۆشی له هه‌ڵه‌بجه گرووپ و هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ده‌كه‌ین، خمیان خه‌مێكی په‌روه‌رده‌ییه، ده‌یانه‌وێت چۆن منداڵه‌كانی خۆیان له‌و قوتابخانه‌ی كه كوالیتییان به‌رزه، ئاوهاش منداڵانی دیكه له قه‌تابخانه‌ی باش بخوێنن، به‌تایبه‌تیش له‌و پارێزگایانه‌ی پێویستی زیاتریان به خزمه‌ت هه‌یه، ئه‌وانیش سوودمه‌ند بن له رووی ژێرخانه‌وه قوتابخانه‌كه‌یان ئاستی به‌رزه، ژینگه‌یه‌كی درووستی بواری په‌روه‌رده‌ی هه‌بێت".
قوتابخانەکە بەتەواوی کەرەستە و پێداویستیەکانیەوە رادەستی وەزارەتی پەروەردە کراوە، لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا کاری درووست کردن و کردنەوەی بەکۆتا هاتووە، لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە بنیاتنراوه.
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف، راوێژكاری میدیای گرووپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ین له شاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م قوتابخانه جوانه‌ی كه بنیاتنراوه، له‌سه‌ر رووبه‌ری (3) هه‌زار و (510) مه‌تر دووجا، به گوژمه‌ی ملیۆنێك و (400) هه‌زار دۆلار، له‌سه‌ر "ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د بامۆکی" بنویانراوه، نممونه ئه‌و قوتابخانه‌ی پێشمه‌ش به‌كه‌رتتی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌یی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ره‌وشی سیاسی و ئارامی ناوچه‌كه له‌بار بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌جێنداكانی خۆیمان جێبه‌جێبكه‌ین".
قوتابخانەی "ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د) لەسەر رووبەری (3) هه‌زار و (510) مەتر درووست کراوە، تێچووی پڕۆژەکە ملیۆنێك و (400) هەزار دۆلارە، لە(12) پۆل پێکدێت، بەشێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتووی بیناسازی درووست کراوە، گۆڕەپانی یاری و رووبەری سەوزایی گونجاو بە سەرجەم پێداویستییەکانیەوە، پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدکرا.
k24 -
