هاوپهیمانی نێودهوڵهتی: له چهند رۆژی داهاتوودا كاروانێكی دیكهی هاوكاری دهگاته دهستی پێشمهرگه
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی تویتهر رایگەیاند، لە 2014ـەوە تا ئێستا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بڕی 5 ملیار دۆلار ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکانی کردووە، کە خۆی لە ھاوکاری سەربازی و چەك و چۆڵ و مهشقی سهربازیدا دەبینێتەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا راھێنان بە 55 ھەزار پێشمەرگە و 185 ھەزار لە ھێزە عێراقیەکان کراوە.
گوتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەواڵێکی فەرماندەی ناوەندی سوپای وڵاتەکەشی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا قۆناغێکی دیکەی ھاوکارییەکان کە لە سەدان ئۆتۆمبیلی سەربازی پێکدێن، دەگەنە دەستی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان، وەك سوپای ئەمریکا دەڵێت: ئەمەش لە چوارچێوەی پڕچەکردنی ھاوپەیمانەکانمانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
k24 -
