داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشی کردە سەر گوندێکی خانەقین؛ کوژراو و بریندار هەیە
دوو هاووڵاتیی گوندەکە برینداربوون، یەکێکیان گولـلە بەر سەری کەوتووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکییش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گوڵاڵە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاووڵاتییەی کوژراوە ناوی "عومەر فازڵ"ە و بریندارەکەش ناوی "ساڵح حوسێن"ە.
موقەدەم شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەرپرسی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی کۆکس گوت "لەو شەڕەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و تەرمەکەی کەوتووەتە دەستی گوندنشینان".
بەپێی زانیارییەکان دانیشتووانی گوندەکە لەگەڵ چەکدارانی داعش رووبەڕوو بوونەتەوە، هەروەها هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیش چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
شەڕ و رووبەڕووبوونەوەش دوای زیاتر لە یەک کاژێر کۆتایی هاتووە.
rudaw -
