داوا دەكرێ داهاتی سنوورەکانی سلێمانی بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە
شوان زرار، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، ڕای گەیاند، گەڕانەوەی داهاتی سنووری باشماخ و پەروێزخان، کاریگەریی باشی لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت، کە ئێستا بۆ گیرفانی کەسانی دەستڕۆیشتوو دەڕوات، گوتیشی: “لاھوور هەر خەریکی کاری قاچاخ و رازیکردنی ئاغاکانیەتی، لەلایەکی دیکەش تەحەددای حکوومەت و بنەماڵەکەی خۆیشی دەکات و خەریکی رازیکردنی ئاغاکانیەتی، بەڵام دەبێت لەسەر کۆی داھاتەکانی خاڵە سنوورییەکان و گەڕانەوەیان بۆ خەزێنەی گشتی، لەگەڵ یەکێتی رێک بکەوین و کۆنترۆڵی سەرجەم دەروازەکان بکرێت و بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە قۆناغەکە هەستیارە و ھەموومان کەوتووینەتە ناو کەشتییەکەوە، ئەگەر نوقم بین ھەموومان لەناو دەچین، لەبەرئەوە، نابێت رێگا بدرێت کەس دەست بەسەر داھاتی خاڵی سنووریدا بگرێت”.
باسنیوز
