حاجی مەسیفی جگە لە پیکاب دزین، تۆمەتبارە بە کوشتنی چوار ئه‌ندامی باڵای حزبی دیموكرات
له 8-12-1997 پێنج ئه‌ندامی باڵای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) به ناوه‌كانی (سه‌ید مه‌نسووری ناسری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی (حدكا)، مه‌نسوور فه‌تاحی، ناسرابوو به (مه‌نسووری ڕه‌شه هه‌ورامی)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی (حدكا)، یه‌دوڵا شیرین سوخه‌ن، كادری پێشكه‌وتووی (حدكا)، ڕه‌فعه‌ت حوسێنی، كادری پێشكه‌وتووی (حدكا) و ساماڵ ئیسماعیل زاده، بەرپرسی کۆمیتەی مهاباد (حدكا)، کاتێک له سلێمانییه‌وه به‌رەو شاری كۆیه ده‌ڕۆن بۆ به‌شداریكردن له پلنیۆم و كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان، له به‌رزاییه‌كانی قه‌زای دوكان ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی (كه‌مین)ی دەزگای هەواڵگریی ئیقلیمییەوە، بەو هێرشەی، کە دەکرێتە سەریان، (مه‌نسوور فه‌تاحی) دەکوژرێت و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان دەزگا هەواڵگرییەکە و سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕوو ده‌دات، لەوکاتەدا چه‌كداره‌كانی هێزە ئیقلیمییەکە شوێنی بۆسەکەیان و سه‌یاره‌یه‌كی جۆری پیكاب جێده‌هێڵن، کە ده‌كه‌وێته ده‌ست سه‌ركرده‌كانی (حدكا).
بەپێی هەندێ سەرچاوەی زانیاری، لە پیکابەکەدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت هەبووە، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كاسێتی ڤیدیۆیی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەوکاتی دەنگی (ئەمریکا)، چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی (حدكا) ته‌رمی مه‌نسوور فه‌تاحی و پیكابه جێماوەکە و به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان ده‌به‌ن و له ڕێگای خه‌له‌كانه‌وه به‌ره‌و قه‌زای كۆیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
بەپێی شایەدحاڵانی رووداوەکە، له بازگه‌ی ده‌روازه‌ی كۆیه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كداری یه‌كێتی، به سه‌رپه‌رشتیی (جەمال نادر ناسراو بە حاجی مه‌سیفی) ڕێگری له چوار پێشمه‌رگه‌كه‌ی (حدكا) ده‌كه‌ن و به‌زه‌بری چه‌ك پیكابه‌كه و به‌ڵگه‌كانیان لێوه‌رده‌گرن، دواتر هه‌ر به فه‌رمانی حاجی مه‌سیفی، هه‌ر چوار كادره‌كه‌ی (حدكا) هه‌ر له‌و شوێنه گولله‌باران ده‌كرێن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە بڵاو کراونەتەوە، بۆ ڕۆژی دوایی، (حدكا) شەهیدەکانیان له گۆڕستانی كۆیه ده‌نێژن و هه‌ر له كۆیه پرسه‌یان بۆ داده‌نرێ.
باسنيوز
