قایمقامی مێرگەسۆر: بەهۆی پەكەكەوە 65 گوندی سنوورەکە ئاوەدان نەكراونەتەوە

قایمقامی مێرگەسۆر: بەهۆی پەكەكەوە 65 گوندی سنوورەکە ئاوەدان نەكراونەتەوە
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاشكرای کرد بە هۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانمان و بۆردومانی سوپای توركیا، دەیان گوندی سنوورەكەمان ئاوەدان نەكراونەتەوە.

غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، رايگەیاند: "بەداخەوە بەهۆی بوونی بنکەی و بارەگاکانی (PKK) لە ناوچە سنوورییەكانمان و تۆپباران و بۆردومانەكانی سوپای توركیا، 65 گوندی سنوورەكمان ئاوەدان نەكراونەتەوە، تەنانەت زۆر جار مەترسی لەسەر گیانی دانیشتوانی چەند گوندێكی دیكەی سنووریش، دروست بووە كە ئاوەدان كراونەتەوە، ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی خەڵكی ناوچەكە".

قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئەوەشی خستە ڕوو: "جگە لە ئاوەداننەكردنەوەی ئەم گوندانە تا ئێستا چەندین هاووڵاتیی سڤیل لە سنوورەكەمان بوونەتە قوربانیی سیاسەتەكانی پەكەكە، هەروەها زیانی زۆری مادیش بەر خەڵكەكە كەوتووە".











باسنيوز


Top